برینداربوونی دایکێک و کچەکەی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ئورمیە

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢) بە هۆی تەقینەوەی مین لە ماڵی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٧:٠٦


هەنگاو: سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢) بە هۆی تەقینەوەی مین لە ماڵی یەکێک لە دانیشتووانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆمای ئورمیە دایکێک بە ناوی مریەم عەزیزوەند و کچەکەی بە ناوی ڕووناهی خودایی تەمەن ٧ ساڵ، بە سەختی بریندار بوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە باری تەندروستی مریەم عەزیزوەند ناجێگیرە و ئەم دایک و منداڵە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاند کە ئەو مینە یەکێک لە منداڵەکانی ئەم بنەماڵە لە ناو سروشت دۆزییتەوە و لەگەڵ خۆی بردووەتەوە بۆ ماڵ و لەوێ تەقیوەتەوە.

شایانی باسە تەقینەوەی مینەکە سەرباری بریندارکردنی ئەو دوو کەسە خەسارێکی مادی زۆری بەو خانووە گەیاندووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە