برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە و نەوسوود

شەوی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی ئەکبەر خودا مورادی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕ

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٢٦


هەنگاو: پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

شەوی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی ئەکبەر خودا مورادی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئەکبەر خودا مورادی بە چەکی ساچمەیی پێکراوە و لاقی چەندین پارچە ساچمەی بەرکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی مەهدی خادم مەسجد تەمەن ٢٨ ساڵ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٩ی جولای ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بڕوێشکانێ بریندار کراوە.

مەهدی خەڵکی گوندی» سپی کەمەر «سەر بە شاری بانەیە و لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی تاپڕ تەقەی لێ کراوە.

ئەم کۆڵبەرە بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە ئەگەری زۆرە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە یان تەورێز بکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە