برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە و بانە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێک لە سنووری پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین و لە سنووری بانەش کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاست

١٩ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٨:٠٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێک لە سنووری پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین و لە سنووری بانەش کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران  بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٠ی دێسامبری ٢٠١٩)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شۆشمێ سەر بە شاری پاوە، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە ”عوسمان ڕوستەم پوور“ کوڕی مەحموود و خەڵکی شمشێر ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەز (٩ی دێسامبر)، کۆڵبەرێکی لاوی لە سنووری بانە بە ناوی ”یادگار ئیسماعیلی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە