برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە و سەقز لە سنووری بانە

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە ناوەکانی ڕەزا حەسەنی و کەریم ڕەسووڵی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی ک

١٠ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢٠:٢٢


هەنگاو: پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە ناوەکانی ڕەزا حەسەنی و کەریم ڕەسووڵی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەریم ڕەسووڵی خەڵکی گوندی وشکە دەرە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و سەر، دەست و لاق و سکی بە سەختی بریندار بووە.

هەروەها، ڕەزا حەسەنی خەڵکی سەقز سمتی بە سەختی بریندار بووە و ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٢٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. ٩٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە