برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە سنووری بانە

شەوی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٠ی جولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی مەرخوز سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئاکۆ تەڵایی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلێی بانە بە تە

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٤٤


هەنگاو: سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

شەوی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٠ی جولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی مەرخوز سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئاکۆ تەڵایی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلێی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: "هێزە چەکدارەکان ڕاوەدووی کۆڵبەرانیان ناوە و تەقەیان لێیان کردووە و لە ئاکامدا ئاکۆ تەڵایی شانی بە سەختی پێکراوە".

هەروەها، لە ئاکامی ئەو ڕاوەدوونانەدا کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی ئەیووب جەوانپوور بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لاقی بە سەختی بریندار بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە