برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و بە مەبەستی پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٩:٢٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و بە مەبەستی پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٣ی مارسی ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبووبەکر مورادی لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی نەوسوود بە هۆی کەوتنە خوارە بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەبووبەکر مورادی خەڵکی گوندی «نیمەکارە» ی سەر بە سەلاسی باوەجانی بووە و لە کاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکان لە بەرزایی کەوتووەتە خوارەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد زاهیر فەتحی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵک گوندی «هۆڵەی تمەرخان» سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆڵبەران بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە و ئێستا لە بەشی ICU لە ژێر چاودێری چڕدایە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە