برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنووری بانە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بریندار بوون کە ٣ کەسیان بە تەقە

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١١:٤٧


هەنگاو: چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بریندار بوون کە ٣ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٢ی جولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دەورە قەڵا سەر بە شاری سەقز بە ناوی بارام شامحەممەدی تەمەن ٤٠ ساڵ کە باوکی دوو منداڵیشە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلێی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ و لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی تەمووغە سەر بە شاری سەقز بە ناوی سەعدی (نازناو نادیار) بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەشی شانی بە سەختی پێکراوە.

هەمان ڕۆژ، ڕەشید جامخانە خەڵکی گوندی گوێڵە سەر بە شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێنی شاری بانە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە دەست و لاقی بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەقز کراوە.

هەروەها، لە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ و لە سنووری کێلێی بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئاکۆ تەڵایی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی ئەیووب جەوانپوور بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە