برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە

شەوی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لانی کەم ١٢ کۆڵبەری خەڵکی بانە و

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠١:٤٢


هەنگاو: سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢


شەوی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لانی کەم ١٢ کۆڵبەری خەڵکی بانە، بۆکان و سەقز بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ٧ کۆڵبەری خەڵکی بانە٣ کۆڵبەری خەڵکی سەقز و ٢ کۆڵبەری خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران بریندار کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی یپێنج کەسیان بە ناوەکانی  سامان محەممەدزادە تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی بانە، فزڵ ئەحمەدی خەڵکی سەقز، عەلی ئابکار خەڵکی بۆکان، یوسف قۆیتاسی خەڵکی بۆکان و ئەرسەلان ڕەحمانی خەڵکی سەقز بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودای ٦ مەتری و بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند تەنیا ٤ کۆڵبەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانی دیکە لە ترسی دەستبەسەرکران سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە