برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی جەماڵ ساڵحی تەمەن ٣٦ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «بڕوێشکانێ» بە تەقەی ڕاست

٢٧ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٣٥

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢


کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی جەماڵ ساڵحی تەمەن ٣٦ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «بڕوێشکانێ» بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

نە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەماڵ ساڵحی بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە. ناوبراو لاقی بە سەختی پێکراوە و بە هۆی قورسی برینەکانییەوە بۆ بنکە دەرمانییەکانی سنە گوازراوەتەوە.

جەماڵ ساڵحی خێزاندار و خەڵکی گوندی «شەشە» ی بانەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە