برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی سالووک سەر بە شاری بانە بە ناوی ناسیح زارعی، ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێنی ئەم شارە بە ت

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:٤٥

 

هەنگاو: دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی سالووک سەر بە شاری بانە بە ناوی ناسیح زارعی، ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێنی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنوور بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسیح زارعی لە بەشی دەست و بە تەقەی چەکی ساچمەیی بریندار بووە و بە مەبەستی دەرمان بۆ بنکەیەکی تەندروستی شاری بانە گوازراوەتەوە. سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە ئەم کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە.

شایانی باسە ناسیح زارعی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە