برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٨ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٩:٥٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نەوسوود لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٦ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی دیار ئەمینی بە سەختی پێکراوە.

دیار ئەمینی خەڵکی گوندی «هانێ گەرمەڵە» یە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە دوێنێ شەو دوای بریندار کرانی ئەم کۆڵبەرە تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە