برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان لە سنووری بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بۆکان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و باری ت

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٢٣:٤٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بۆکان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی ئێوارەی سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی مەولان خزری تەمەن ٣٠ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ» ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ڕایگەیاند کە مەولان خزری بە گوللەی کڵاشینکۆف لە بەشی سمت و سکی بە سەختی پێکراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە کراوە. باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە مەولان خزری خێزاندار، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی «ساردە کوێستان» سەر بە شاری بۆکانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە