برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان لە سنووری بانە

شەوی هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٢ی جولای ٢٠٢٢) کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئەمیر (نازناو نادیار) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاس

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:١٢


هەنگاو: یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

شەوی هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٢ی جولای ٢٠٢٢) کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئەمیر (نازناو نادیار) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و لاقی بە سێ گولە پێکراوە.

ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە