برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئیرەج مەهدەوی شەوی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٣:٤٨


هەنگاو: چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئیرەج مەهدەوی شەوی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئیرەج مەهدەوی خەڵکی گوندی کڵاشی لۆلم سەر بە شاری جوانڕۆیە و پشت و شانی پێکراوە.

جێگای باسە کە ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٤٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە