برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی محەممەد خودایار تەمەن ٤٦ ساڵ دوو حەفتە پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی کەوتنە سەر تەلی دڕکدار بری

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٢٩


هەنگاو: هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی محەممەد خودایار تەمەن ٤٦ ساڵ دوو حەفتە پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی کەوتنە سەر تەلی دڕکدار بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد خودایار ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٤ی جولای ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ لە کاتێکدا هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور شوێنیان کەوتوون و چووتە سەر تەلی دڕکدار و بە سەختی بریندار بووە.

شایانی باسە کە محەممەد خودایار خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.
 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە