برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئاراس محەممەدپوور ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێ

٣ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٠٤


هەنگاو: پێنجشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئاراس محەممەدپوور ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاراس محەممەدپوور بەبێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی سنە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لانی کەم ٤٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە