برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی سەقز بە ناوی کەیوان عەلیپوور تەمەن ٣٨ ساڵ شەوی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلێی بانە بە تەقەی هێ

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢١:٥٤


هەنگاو: چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

کۆڵبەرێکی سەقز بە ناوی کەیوان عەلیپوور تەمەن ٣٨ ساڵ شەوی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلێی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان عەلیپوور لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و سینگی بە سەختی پێکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە کەیوان عەلیپوور ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە