برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی کۆزەران لە نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شارۆچکەی کۆزەران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە ه

٢ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٤:١٧

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شارۆچکەی کۆزەران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ (٢٢ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی مەیسەم شەفیعی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەلدێرێکەوە لاقێکی شکاوە.

مەیسەم شەفیعی خەڵکی شارۆچکەی کۆزەران سەر بە شاری کرماشانە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە