بوردمانی بنکەکانی دێموکرات لەلایەن سپای پاسدارانەوە لانیکەم ٦٠ قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاوڵ بە هۆی هێرشی موشەکی و ئاسمانی سۆای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا لە شاری کۆیە کە لە ٢٠٠

١٧ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٥٢

 

هەنگاوڵ بە هۆی هێرشی موشەکی و ئاسمانی سۆای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا لە شاری کۆیە کە لە ٢٠٠ کیلۆمەتری سنووری رۆژهەڵات هەڵکەوتووە، لانیکەم ٦٠ کەس بوونەتە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی ڕۆژی شەممە(١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨)، سپای پاسدارانی ئێران بە ٦ موشکی دوورهاوێژ سێ بنکەی حدک و حدکای لە شاری کردە ئامانج و دواتر چندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەی دەفتەرسی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کە ڕیبەرییەکەی سەرقاڵی بەستنی پیلینۆم بوون، کردە ئامانج.

بە پێی ڕاگەیەندراوێک کە حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٢ کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە گیانیان لە دەست داوە کە ٦ کەسیان ئەندامی ڕێبەریی ئەو حیزبە بوون و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لەماڵپەڕی فەرمیی حدک بڵاو بووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە چارەنووسی دوو ئەندامی دیکەی ئەو حیزبە نادیارە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە کادرێکی دیکەی حدک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢ پێشمەرگەی ئەو حیزبە گیانیان لە دەست داوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ کەریم مەهدەوی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدک

٢ـ ئیبراهیم ئیبراهیمی، عضو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدک

٣ـ نەسرین حەداد ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدک

٤ـ ڕەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدک

٥ـ سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حدک

٧ـ هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حدک

٨ـ عوسمان عوسمانی، کادری حدک

٩ـ کەریم ڕەسوول زادە، پێشمەرگە حدک

١٠ـ پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە حدک 

١١ـ جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە حدک

١٢ـ مەنسوور ئەکبەری پووڕ، پپێشمەرگە حدک

١٣ـ فارۆق حەسەن خەیات، کادری حدکا

١٤ـ موختار قادرپوور، پێشمەرگەی حدکا

١٥ـ محەمەد حەسەنپوور، کادری حدک


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە