بڕیار کاوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان کە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.

٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٩:٥٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان کە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٠)، بڕیار کاوە خەڵکی شارە دێی نێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٢ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، خۆی بە بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان ناساندووە.

بڕیار کاوە تەمەن ٢٦ ساڵ، کۆتایی مانگی ڕەزبەری ٢٧١٨ (ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ (مارسی ٢٠١٩) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ”پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

بڕیار کاوە بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی نووسیویە: ”من لەکاتێکدا دەڕۆم بۆ بەندیخانە کە منداڵی یەکەمم تەنیا ١٩ ڕۆژە لە دایک ڤووە“.

ئەو هاوڵاتییە مەریوانییە پێشتر و کاتێک کە تەنیا تەمەنی ١٦ ساڵ بوو، بە هەمان تۆمەت ماوەی یەک ساڵ بەندکرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە