بۆ ئازادی کاتیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە داوای بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی کراوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شا

١١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٠:١٦


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەندکراوە و تا ئێستاش دادگایی نەکراوە.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە داوای بارمتەی قورسی ١٠ میلیارد تمەنی ئەکەن بۆ ئازادکرانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی " سەید محەمەد حوسێنی"، خەڵکی نەغەدە، کە ئیستا لە بەندیخانەی ئەو شارەدایە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید محەمەد حوسێنی پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و ساڵی ٢٧١٧ پاش دابڕان لەو حیزبە و گرتنی ئەمان نامە، گەڕابۆوە بۆ نەغەدە.


ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە سەید محەمەد حوسێنی سەرەڕای ئەوەیکە لە بەرپرسانی ئێران ئەمان نامەی وەر گرتبوو، پاش گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ ئەوەیکە دادگایی کرابێ و یان مافی مەرەخەسی پێدرابێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بەند کراوە.


پێویستە بوترێ کە هەواڵی دەستبەسەرکرانی ناوبراو تا ئیستا میدیایی نەکراو و رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو یەکەم سەرچاوەیە کە هەواڵی دەستبەسەرکرانی بڵاو ئەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە