بۆکان .. دوو چالاکی ژینگەپارێز حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان لە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:١٦

 

هەنگاو: دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان کە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، حامید سپێهری و جەعفەر ئیبراهیمی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژ بە حکوومەت“  حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ئەو حوکمە کە ٥ی مانگی بانەمەڕ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە دەرکراوە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێیان ڕاگەیندراوە، حامید بە یەک ساڵ و جەعفەر بە ٦ مانگ بەندکران حوکم دراوە.

حامید و جەعفەر، ڕۆژی شەممە(٢٠ی ڕەشەمەی٢٧١٨، ١١ مارسی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوون.

ئەوان سەرئەنجام پاش ٤٠ ڕۆژ، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٧ی ئاوریلی ٢٠١٨)، دانانی بارمتەی ٥٠ ملوین تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشنی دادگا ئازاد کران.

شایانی باسەئەم دوو هاووڵاتیە ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لە شاری بۆکان بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە