بێهنام ئیبراهیم زادە گوازرایەوە بۆ بەندی پاراستنی زانیاری بەندیخانەی ئێڤین

هەنگاو: بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری کورد دوای دوو حەفتە دەستبەسەر کران گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.

٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:١٥

 

هەنگاو: بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری کورد دوای دوو حەفتە دەستبەسەر کران گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری خەڵکی شنۆ دوا دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی، بۆ بەندی پاراستنی زانیاری بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازراوەتەوە.

بێهنام ئیبراهم زادە درەنگانی شەوی چوارشەممە (٢١ی سەرماوەز / ١٢ی دێسامبر) دوای  هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.

دەستبەسەر کرانی ئەم چالاکە کوردە لە حاڵێکدا بوو کە ناوبراو چەند ڕۆژ پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی داڵەهۆ سەر بە پارێزگای کرماشانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سادقی بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات“ حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو چالاکە کرێکارییەی خەڵکی شنۆ هاوین ئەمساڵ و لەکاتی گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی بوومەلەرزە لیدراوی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

بێهنام ئیبراهیم زادە ئەندامی کۆمیتەی بەدواداچوون بۆ ڕێکخراوە کرێکارییەکان و کۆمەلەی داکۆکی لە مافی منداڵانی کار و شەقامە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ٦ جار دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕەجایی شاری کەرەج و ئێڤینی تاران بەند کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە