بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەن لە کرماشان و سەقز ٤ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٤ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، میاندواو و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنی بە جێ ماو

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٤:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٤ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنی بە جێ ماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق گیانیان لە دەست داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٨ی ژولای ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەن (خومپارە) لە نزیک گوندی باسامی ناوچەی سەردۆشی سەقز دوو ئاژەڵدار گیانیان لە دەست دا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو ئاژەڵدارە بە ناوەکانی “مەقسوود نەجەفی” و “ڕەشید ئەحمەدزاده” خەڵکی بۆکان لەو ناوچەیە زەوییەکیان بە کرێ گرتووە و سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات بوون. ئەو دوو کەسە بە هۆی تەقینەوەی گوولە هاوەنێک لە نزیک ئەو شوێنەی کە ئاگرێکیان کردووەتەوە، گیانیان لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای)، بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێک لە نزیک گەڕەکی جەلالیەی کرماشان دوو هاووڵاتی کە خەریکی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بوون گیانیان لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوە حکوومەتییەکان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٤ ساڵیش دوای گوازرانەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە