بە هۆی ڕووداوی کارەوە دوو کرێکار لە سەردەشت بوونە قوربانی

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆ ڕووداوی کارەوە بوونە قوربانی.

١٣ جۆزەردان ٢٧٢١، ١١:١٣

 

هەنگاو: دوو کرێکاری خەڵکی سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆ ڕووداوی کارەوە بوونە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١ی ژوئەنی ٢٠٢١)، لە سێ ڕێیانی مارەغانی سەردەشت دوو کرێکار لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیمە کارە تووشی ڕووداوی کار بوون و لە ئاکامدا کەسێکیان بە ناوی “ئەبووبەکر ئیسماعیل زادە” گیانی لە دەست دا.

کرێکارێکی دیکەش هەر لەو ڕووداوەدا کە بەر بووەتەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت گوازراوەتەوە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کریکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە