فەرزاد حوسێنی بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردی ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران کە نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٣ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٠:٥٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران کە نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٣ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٣ی ژوئەنی ٢٠١٩)، فەرداد حوسێنی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی کامیاران، دوای ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی و هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

فەرزاد حوسێنی، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە