بەرزان محەمەدی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا

هەنگاو: بەرزان محەمەدی بەندکراوی سیاسی کورد، دوای تێپەڕکردنی نیوەی حوکمی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ئازاد کرا.

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢٢:١١


هەنگاو: بەرزان محەمەدی بەندکراوی سیاسی کورد، دوای تێپەڕکردنی نیوەی حوکمی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ئازاد کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بەرزان محەممەی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەوڵاوا دوای تێپەرکردنی نیوەی حوکمی ٤٢ مانگی بەندکران کە بەسەریدا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد بوو.


بەرزان محەمەدی تەمەن ٤١ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی ئاوایی گۆشخانی سەوڵاوا، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧١٨ ( ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران و لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.


ناوبراو رۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ ( ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی  دادوەر سەڵەواتی، بە هۆی بەشداری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی تاران و چالاکی دژی نیزام حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وە بۆ سێ سال و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


بەرزان محەمەدی دوای دەستبەسەرکران لە بەندیخانەی فەشافویە ڕاگیرابوو دوای کوژرانی یەکێک لە هاوبەندەکانی بە ناوی عەلیرەزا شیر محەمەدی و مانگرتنی دومانگەی بەرزان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە