٤٦ بەندکراوای سیاسی و مەزهەبی لەبەندیخانەی ئورمیە ٧ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە

هەنگاو: بەندکراونی سیاسی و مەزهەبی ڕاگیراو لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ئورمیە ماوەی ٧ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری گواس

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو: بەندکراونی سیاسی و مەزهەبی ڕاگیراو لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ئورمیە ماوەی ٧ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری گواستنەوەیان بۆ بەندێکی نوێ، مانیان لە خواردن گرتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٨ی دێسامبری ٢٩٠٢١(مانگرتنی سەرجەم بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی ڕاگیراو لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، لە حەفتەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە و بەندکراوەکان لە وەرگرتنی خۆراکی حکوومەتی خۆیان بوارد.

ئەم ٤٦ بەندکراوە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە فەرمانی بەرپرسی بەندیخانە لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندێکی نوێ کە بەندێکی ئەمنییە و پێداویستی کەمتری لە بەندی ئێستایان هەیە، مانیان لە خواردن گرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی کەیهان موکەڕەم و نایب حاجی زاده بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازراونەتەوە و باقی بەندکراوەکان هێشتا لە بەندی سیاسی لە مانگرتنی خۆیان بەردەوامن.

بە وتەی بنەمالەی یەکێک لەو بەندکراوانە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە دوو جار چوونەتە ناو بەندکراوانی بەندی سیاسی و داوایان لێیان کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن و جەختیشی کردووەتەوە کە بۆ بەندی نوێ دەگوازێنەوە.

ئەو بەندە نوێیەی کە بڕیارە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی هەتا سەرەتای ٢٠٢٢ بۆ ئەوێ بگوازرێنەوە بە تەواوەتی ئەمنییە و پەیوەندی بەندکراوانی سیاسی لەگەڵ بەندکراوانی بەندەکانی دیکە بە تەواوەتی دەپچڕێ و پیداویستی کەمتری هەیە و چووکەتریشە.

ئەو بەندە دوو نۆهەمە  کە نۆهەمی یەکەم بۆ بەندکرانی سیاسی و مەزهەبی و نۆهەمی دووهەم بۆ بەندکراوانی دادگای سەربازی تەرخان کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە