بەندکراوێک لە شاری پاوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٨ی جولای ٢٠٢٢)، لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بەندکراوێک کە هێشتا ناسنامەکەی بۆ هەنگاو ئاشک

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٦:١٧


هەنگاو: دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٨ی جولای ٢٠٢٢)، لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بەندکراوێک ئیدریس نووری خەڵکی جوانڕۆ لە کاتێکدا ویستوویەتی هەڵبێت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە درایە بەر دەستڕێژ و بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئەو بەندکراوە لە کاتی گواستنەوەی لە شەقامی ''ڕسالت''ی پاوە هەوڵی هەڵاتنی داوە و دوای ئەوەی هەڵاتووە ئەو هێزە ئەمنییانەی کە لەگەڵی بوون بە دەمانچە تەقەیان لێکردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە لە کەمەر بەرەو سەری سێ گوللەی بەر کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە فریاکەوتنی خێرا دوای نیو کاتژمێر گەیشتووەتە شوێنی تەقە کردنەکە و هەر بۆیەش گواستنەوەی ئەو بەندکراوە بریندارە بۆ نەخۆشخانە درەنگ ئەنجام دراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە