بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە پەتای کڕۆنا بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێک کە لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوو، بە گومانی تووشبوون بە پەتای کرۆنا بۆ ناوەندە دەرما

٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٢:٤١

 

هەنگاو: بەندکراوێک کە لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوو، بە گومانی تووشبوون بە پەتای کرۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە و بەندکراوانی دیکە داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە بە هانایانەوە بچن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٧ی فێوریەی ٢٠٢٠)، ئەندامانی کادری دەرمانی ناوەندی دەرمانیی بەندیخانەی ئورمیە کە بەتەاوەتی بە جلی تایبەت خۆیان داپۆشیبوو، چوونەتە بەندی ١٤ی ئەو بەندیخانەیە و بەندکراوێکیان بە ناوی ”ڕەشید“ بە پەتووە پێچاوە و بەپەلە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانەیان گواستووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو بەندکراوە گومانی لەسەر بووە کە تووشی پەتای کرۆنا بووە و نیشانەکانی ئەو نەخۆشینەی تێدا بەدیکراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە دوای گوازرانەوەی ئەو کەسە بۆ دەرەوەی بەندیخانە، دۆخی ناو بەندیخانە شپرز بووە و هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانە ئیزنی هاتووچۆ بە بەندکراوەکان نادەن.

یەکێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ هەنگاو ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی: ”ئیمە بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە مەترسی زۆرمان لەسەرە و ئەگەری زۆرە کە تووشی پەتای کرۆنا بین، بۆیە داوا لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بە هانامانەوە بێن و هاوکاریمان بکەن لەم دۆخە مەترسیدارەدا.“


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە