بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران تووشێ پەتای کۆرۆنا بووە

هەنگاو: دوای ئەوەی چەندین بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سەقز و سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ئەمجارەیان بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران

٥ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٦:٣١


هەنگاو: دوای ئەوەی چەندین بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سەقز و سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ئەمجارەیان بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران سەر بە پارێزگای سنە تووشی ئەو پەتایە بووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی کامێران بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە بە ناوی ڕوستەم قوربانی دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی کۆرۆناکەی ئەرێنی و باری تەندروستی ناجێگیر بووە، بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە بەندیخانەکانی سنە، سەقز و ئورمیە پەتای کرۆنا بڵاو بووەتەوە دەیان بەندکراو تووشی ئەو پەتایە بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە