بەندکراوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ لە بەندیخانەی بۆکان خۆی هەڵواسی

هەنگاو: بەندکراوێک بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢١:٤٢

 

هەنگاو: بەندکراوێک بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦:٢٠ خولەکی بەیانی، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٣ی ژانویە ٢٠١٩) بەندکراوێک لە شوێنی نوێژ کردنی بەندیخانەی بۆکان لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە بۆکان ناسنامەی ئەو بەندکراوەی ”حوسەین فەیزی پور“ خەڵکی بۆکان ڕاگەیاندووە.

حوسەین فەیزی پور لە. دایک بووی ١٣٥٤ی هەتاوی بووە و بە تۆمەتی  تاوانە کۆمەڵایەتیەکان لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو بەندکراوە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە