دوو بەندکراوی ٦٠ ساڵە و ٧٠ ساڵەی کورد لەسێدارە دران

هەنگاو: لانیکەم یەک بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە لەسێدارە درا کە تەمنی ٦٠ ساڵ بووە.

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١١:٥٧



هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا کە تەمنیان ٦٠ و ٧٠ ساڵ بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٢ی مارسی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ”حوسێن کەچنانلوو“ تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی خۆی و "عەبدوڵلا محەمەدزادە" تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
ئەو دوو بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممە لەگەڵ لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”ئەمیر محەمەدپوور“ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە، بەڵام ئەو کات حوکمی ئەم دوو کەسە جیبەجێ نەکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە