هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

١١ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٩:٥٧

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ”ئەمیر محەمەدپوور‘ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەمیر محەمەد پووڕ ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەی بەندیخانە گوازرابوویەوە. ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

ڕۆژی ڕابردوو سێ بەندکراو کە هەموویان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەیان گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ”عەبدوڵڵا محەمەدزادە“ تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی ئورمیە و ”حوسین کەچنانلوو“ تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی خۆی دوای وەرگرتن مۆڵەتی یەک مانگە لە بنەماڵەی کوژراوەکان، بۆ بەندیخانە گەڕاونەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە