بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ئورمیە گیانی لە دەست دا

بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ئورمیە گیانی لە دەست دا

20:04 - 19 September 2019

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە بەندکراوای بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی جوارشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٨ی سێپتامبری ٢٠١٩)، بەندکراوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بە ناوی ”دایووش کەنگەرلوو“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جەڵتەی دڵ لێی داوە و بە هۆی کەمتەرخەمی و پێڕانەگیشتنی پزیشکیەوە پێش گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دایووش کەنگەرلوو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان لە بەندیخانە بووە و پێشتریش نەشتەرگەریی دڵی کردووە.