بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە مانی لەخواردن گرتووە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژی ڕابردووە مانگرتنی بێ سنووری خۆی ڕاگەیاندووە.

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٠:١٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژی ڕابردووە مانگرتنی بێ سنووری خۆی ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی محەمەدی موقەدەم، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کرماشان کە ماوەی ١٨ ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی لە بەنەیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هەتا ئەو کاتەی دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە یان مرەخەسی دەرمانی پێ دەدرێت، مانگرتنی بێ سنووری خۆی ڕاگەیاندووە.

عەلی محەمەدی موقەدەم بەهۆی ڕاگیرانی لە دۆخێکی نالەبار بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە ژووری تاکەکەسی تووشی نەخۆشی ئیسکیزفۆنی بووە و کۆمیسیۆنی پسپۆڕی پزیشکی دادوەریی ئورمیەش پشتڕاستی کردووەتەوە و مانگی ڕابردوو لقی دووی دادسەرای سەربازی تاران نامەیەکی بۆ بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە ناردووە و داوای کردووە کە ناوبراو بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕازی، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە هەتا ئێستا لە گواستنەوەی ئەو بەندکراوە سیاسییە خۆیان بواردووە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کەبڕوانامەی ماستەری زانستە سیاسییەکانی هەیە و پێرسێنلی ئەرتەش لە تاران بووە، مانگی بەفرانباری ٢٧٠٩ (ژانویە ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە تاران دەستبەسەر و دوای ١٥ مانگ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەکانی ئەرتەش و ئیتلاعات بۆ بەندی گشتیی بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە.

عەلی محەمەدی موقەدەم مانگی ڕەزبەری ٢٧١٠ ( ئۆکتۆبری ٢٠١٠) لەلایەن لقی دووهەمی دادسەرای سەربازی تاران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا حوکمی ١٨ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٣١ی دیوانی بەرزی وڵات وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە و کۆتایی هەمان ساڵ (سەرەتای سالی ٢٠١١) بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە پێشتر چەندین جار مافی مرەخەسی پێدراوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردووە مافی مرەخەسی لێ زەوت کراوە و دەرمانەکانی پێنەگەیشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە