بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش ١٤ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی بیرجەندی خۆراسانی باشوور، دوای ١٤ ساڵ بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

١٣ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٣:٠٣

 

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی بیرجەندی خۆراسانی باشوور، دوای ١٤ ساڵ بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٢ی سەرماوەز ٢٧١٨، ٣ی دسامبر ٢٠١٨) محەمەد ئەمین عەبدوڵڵایی، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی بیرجەندی خۆراسانی باشور، دوای ١٤ ساڵ بەندکران و بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

محەممەدئەمین عەبدووڵایی خەڵکی بۆکان، ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی و لە کاتێک دا تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی هەبوو، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو بەندکراوە کوردە، چواردە ساڵ لە بەندیخانەکانی ئورمیە، مەهاباد، سەردەشت، بۆکان، تەبەس و بیرجەند لە بەندیخانە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە