بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و بڕیار بوو حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٠٩:٠٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و بڕیار بوو حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٣ی ژانویەی ٢٠٢١)،  سەعید محەمەدی فەرد تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان کە پێنج شەممەی پیشوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژروەکە حوکمەکەی ڕاگیرا و لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
 

سەعید محەمەدی فەرد لەدایکبووی ١ی جۆزەردانی ٢٦٨٥ ( ٢٢ی مەی ١٩٨٤)ی شاری کرماشانە و خێزاندارە و باوکی دوومنداڵی تەمەن ٦ و ١١ ساڵانە. ناوبراو ٦ ساڵ پیش لە شاری سنە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی خەڵکی خوڕەم ئاباد دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە