بەندکراوێکی مەهابادی لە پێش چاوی بەندکراوانی دیکە لەسێدارە درا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد لە پێش چاوی بەندکراوانی دیکە لە سێدارە درا.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد لە پێش چاوی بەندکراوانی دیکە لە سێدارە درا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی سێشەممە (١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٩ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”وەیسە عەلیپوور” جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەیسە عەلیپوور خەڵکی شاماتی مەهاباد بووە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

وەیسە عەلیپوور چوار ساڵ پێش ئێستا بە هۆی کیشەی لەسەر ماڵ وموڵک، هاووڵاتیەکی دیکەی کوشتووە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو بەندکراوە کوردە لە حەوشەی بەندیخانە و لە پێش چاوی بەندکراوانی دیکە لە سێدارە دراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ زایینییەوە، واتە لە ماوەی ٦ مانگدا، لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە سەرجەمیان بە هۆی قەتڵ و کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە