لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٩ دا ١٩ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون

هەنگاو: لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون. ئەم ژمارەیە زیاتر لە ١٧٪ی کۆی ئەو بەندکراوانەیە، ک

١١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٥٠

 

هەنگاو: لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون. ئەم ژمارەیە زیاتر لە ١٧٪ی کۆی ئەو بەندکراوانەیە، کە لەماوەی ئەو شەش مانگەدا لە سەرانسەری ئێران لەسێدارە دراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ زایینییەوە، واتە لە ماوەی ٦ مانگدا، لانیکەم ١٩ هاووڵایی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە سەرجەمیان بە هۆی قەتڵ و کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

لە کۆی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون، ٥ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٥ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیلام، ٤ کەسیان خەڵکی پارێزگای کرماشان، ٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە و ٢ کەسیان لە کوردەکانی خوراسان بوون.

بەپێی ئامارێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا ١١٠ هاووڵاتی لە سەرانسەری ئێران لەسێدارە دراون و بە بەراوەرد کردنی ئامارەکانی ئەو دوو ڕێکخراوەیە، زیاتر لە ١٧٪ی ئەو بەندکراوانەی کە لە ئێراندا لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کورد بوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە