تاران؛ بەهار ئەسلانی چالاکی کورد دەستبەسەر کرا

بەهار ئەسلانی چالاکی کوردی دانیشتووی تاران ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢) ٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٠٩:١٢

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

بەهار ئەسلانی چالاکی کوردی دانیشتووی تاران ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢) ٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەسلانی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهار ئەسلانی بە هۆ نەخۆشیی تەنگە. نەفەس کە چەند ساڵێکە تووشی بووە باری تەندروستی تێکچووە و بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

بەهار ئەسلانی وێنەگر و چالاکی مافەکانی ژنان خەڵکی شاری بیجاڕ و دانیشتووی تارانە.

ناوبراو ٧ ساڵ پێش جارێکی دیکەش لەبەرەبەری ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان دەستبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە