تورکیا چالاکێکی سیاسی کوردی ڕادەستی ئێران کردەوە

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد لەلایە وڵاتی تورکیاوە هاوڕێ لەگەل ٣٣ پەنابەری دیکە دیپۆرتی ئێران کرایەوە.

٦ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٥٩

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد لەلایە وڵاتی تورکیاوە هاوڕێ لەگەل ٣٣ پەنابەری دیکە دیپۆرتی ئێران کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٦ی دێسامبری ٢٠١٩)،  عادڵ بەهرامی، چالاکی سیاسی کورد کە ساڵی ڕابردوو لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا لە شاری ئانتالیای تورکیا دەستبەسەر کرابوو، لە گەڵ ٣٣ پەنابەری دیکە لە سنووری پارێزگای ئورمیەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

هەنگاو پێشتر بە نیسبەت ڕادەستکردنەوەی عادڵ بەهرامی بە ئێران هوشداری دابوو و لە دوێنێەوە چارەنووسی نادیارە.

عادڵ بەهرامی چالاکی سیاسی خەڵکی کامیاران  مانگی سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستبەسەر و ئەوە ساڵێکە بەندکراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەم کردەوەی تورکیا شەرمەزار و داوا لە هەموو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان دەکات کە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی عادڵ بەهرامی هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە