تێكهەڵچوونی چەکداری لەنزیک شاری سنە هاتە ئارەوە

هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنزیک شاری سنە هاتە ئارەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران کوێستانەکانی دەورووبەری گوندی نەوەڕەیان تۆپباران کرد.

١٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:١١

 

هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونێکی چەکداری کە لەنزیک شاری سنە هاتە ئارەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران کوێستانەکانی دەورووبەری گوندی نەوەڕەیان تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لە نزیک گوندی نەوەڕەی شاری سنە تێکهەڵچوونی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سنەوە، هێزەکانی سپای پاسداران دوای ئەو تێکهەڵچوونە کوێستانەکانی دەورووبەری گوندی نەوەڕەیان تۆپباران کردووە.

هەتا ئێستا میدیا حکوومەتییەکان هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو شەڕە بڵاو نەکردووەتەوە و هیچ لایەنێکی کوردستانیش بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە بە دەستی هەنگاو نەگیشتووە و زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتەکانی داهاتوودا بڵاو دەکەینەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە