تێکهەڵچوونی چەکداری لە سنوورەکانی شنۆ و مەریوان هاتە ئاراوە

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەریوان، ئەفسەرێک کوژرا.

١٦ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:١٩

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەریوان، ئەفسەرێک کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٦ی سێپتامبری ٢٠١٩)،  تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی خشکەڵان سەر بە بەخشی سەرشیوی مەریوان هاتووەتە ئاراوە و لەئەنجامدا ئەفسەرێکی ئێرانی بە ناوی ”مەجید شیری پەز“ خەڵکی شاری خومەین سەر بە پارێزگای مەرکەزی ئێران کوژراوە و دوو ئەفسەری دیکەش بریندار بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو ١١ی خەرمانان (٢ی سێپتامبر)، هێزەکانی سپای پاسداران دوای تێکهەلچوونێکی چەکداری بەرزاییەکانی گوندی نزدەرەی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆیان تۆپباران کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە