تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئورمیە هاتە ئاراوە، فەرماندەی پایەگای زێوە بەسختی بریندار بووە

هەنگاو: شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە یەکێک لە شارەدێکانی ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە لە نێوان هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران و یەکێک لە حیزبە کو

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١١:٥٤


هەنگاو: شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە یەکێک لە شارەدێکانی ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە لە نێوان هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران و یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەت هاتە ئاراوە و لانیکەم سێ کەس لە هێزەکانی ئیران بریندار بوون.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١١٥ی مەی ٢٠٢٠)، شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران و هێزی چەکدارەکانی جێگیر لە پایەگای شارەدێی “زێوە” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە ڕووی داوە.


بە هۆی ئەم تێکهەڵچوونە لانیکەم سێ کەس لە هێزەکانی جێگیر لە پایگای زێوە کە کەسێکیان فەرماندەی پایەگایە بە سەختی بریندار بوون.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، “محەڕەمی” فەرماندەی پایەگای زێوە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەدا بە سەختی پێکراوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران بەرپرسیارەتی ئەو تێکهەڵچوونە وە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی ئێرانیش هیچیان لەوبارووە بڵاو نەکردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە