تێکهەڵچوونێکی قورسی چەکداری لە سەوڵاوا هاتە ئاراوە

هەنگاو: تێکهەڵچوونێکی قورسی چەکداری لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە و تۆپخانەکانی سپای پ

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٨:١٨

 

هەنگاو: تێکهەڵچوونێکی قورسی چەکداری لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە و تۆپخانەکانی سپای پاسدارانیش بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیان تۆپباران کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ی نیمەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٥ی ژوئەنی ٢٠٢١)، تێکهەڵچوونێکی قورسی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردی دژبەری حکوومەت لە بەرزاییەکانی شاری سەوڵاوا هاتووەتە ئاراوە.

ئەو تێکهەڵچوونە لە بەرزاییەکانی نێوان گوندەکانی پایگەلان، دزەوەن و سوورەتوو هاتووەتە ئاراوە و هاوکات تۆپخانەکانی سپای پاسداران کە لە گوندی سوورەتوو جێگیر کراون بەرزاییەکان ئەو ناوچەیان تۆپباران کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە شەڕەکەدا کوژراو هەبووە و لانیکەم ٩ ئەندامی سپای پاسدارانیش بریندا کراون.

جێگای ئاماژەیە کە لە ئاکامی تۆپبارانی هێزەکانی سپای پاسداران زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخ و مووچە و مەزارای خەڵکی ناوچەکە کەوتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزب و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

 

ساعت ۱۰ شب به وقت ایران

 درگیری مسلحانه‌ای میان نیروهای سپاه پاسداران و نیروهای یکی از احزاب کُردستانی در گردنه "سیسرا" مابین روستاهای دیوزناب و سوره‌تو به وقوع پیوسته است.
 

نوێ دەکرێتەوە...


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە