تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە بەرزاییەکانی شاهۆ و کوژران و برینداربوونی چەند پاسدار

هەنگاو: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەرزاییەکانی شاهۆ و لە نزیک شاری کامیاران تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان یەکێک لە حیزبە

٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٤١

 

هەنگاو: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەرزاییەکانی شاهۆ و لە نزیک شاری کامیاران تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران و سپای پسداران هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە(٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٤ی ئاورایلی ٢٠١٩)، لە بەرزاییەکانی شاهۆ و نزیک گوندی تەنگیوەر، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان ئەندامانی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیران و سپای پاسداران رووی داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا چەندین ئەندامی سپا کوژرا و بریندار بوون.

هەرچەند لایەنەکانی ئەم تێکهەڵچوونە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، بەڵام میدیاکانی ئێران و  هیچ کام حیزبە کوردستانیەکان هەواڵی ئەم تێکهەڵچوونەیان بڵاو نەکردوەتە و بەرپرسیارەتیان لە ئەستۆ نەگرتە.

لەلایەکی دیکەوە سپای پاسداران لە ناوچە کامیاران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاهۆ کردووە بە زووترین کات ناوچەکە چۆڵ بکەن و هاتووچۆی قەدەغە کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە