تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای پاسداران لە ئورمیە

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری ئورمیە، ئۆتۆمبێلەکە لەناوچوو و ژمارەیەک لە سەرنش

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٥١


هەنگاو: یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری ئورمیە، ئۆتۆمبێلەکە لەناوچوو و ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی کوژراون یان بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم تەقینەوەیە کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٦ی جولای ٢٠٢٢) لە سەر جادەی پایگایەکی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی» جوجەهی «لە ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە ڕووی داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا کە دەنگەکەی لە تەواو ناوچەکە بیستراوە ئۆتۆمبێلەکەی سوپای پاسداران لەناو چووە و ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی کوژراون یان بریندار کراون.
هەروەها دوای ١٥ دەقە تەقینەی دووەم ڕووی داوە و پاش ٤٠ خولەک قوربانییەکان بە ئەمبوڵانسێک و تۆیۆتایەک بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: "دوای ئەو تەقینەوەیە درۆنێکی سوپای پاسداران بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بە سەر ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە ".

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، سوپای پاسداران و میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران هیچ هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە