تەقینەوەی مین برینداربوونی شوانێکی ئیلامی لێکەوتەوە

هەنگاو: شوانێکی خەڵکی ئیلام لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٧:٤٩

 

هەنگاو: شوانێکی خەڵکی ئیلام لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنج شەممە (٦ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٧ی دێسامبری ٢٠١٨)، شوانێکی خەڵکی بەخشی ساڵحئاوا سەر بە شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەو شوانە کە خەڵکی ناوچەی ”بان میل و کوڕەپوو“ بووە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیلام کراوە.

ئەو مینە لە ناوچەی ”دەیشتلەگ“ تەقیوەتەوە کە پێشتر ناوەندە حکومەتییەکان ڕایانگەیاندبوو مینەکانی ئەو شوێنەمان پووچەڵ کردوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە