تەقینەوەی مین لە بانە دوو قوربانی لێکەوتەوە + ئامار

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سوورییەکانی شاری بانە، دوو کەس بوونە قوربانی.

١١ سەرماوەز ٢٧١٨، ١١:٥٧

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سوورییەکانی شاری بانە، دوو کەس بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (١١ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢ی دێسامبری ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کەس بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی ”کامیار عەبدوڵڵاهی“ تەمەن ٣٠ ساڵ و ”سەفەر ڕەحمانی“ تەمەن ٣٥ سال ڕاگەیاندووە کە هەردوویان چێوار و سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی مەڕ و ماڵات بوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی گوندەکانی ”کێلە و خوێڕیاوا“ سەر بە شاری بانە بوون کە بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراون و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە سەرەتای  ٢٠١٨وە تا ئێستا لانیکەم ٦ هاوڵاتی لە سنوورەکانی بانە بە هۆی تەقینەوە مینەوە بریندار و کەم ئەندام بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە